1405/04/30
بۆچی لووتکەی بەڕێوەبەریی شار ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی خۆی نابێتەوە؟
دەستوەردانی خێرای دەزگای دادوەری بۆ دۆسیەی کوژرانی دڵتەزێنی منداڵە سێ ساڵانەکەی سنە و دەستبەسەرکردنی دوو بەڕێوەبەری شارەوانی، لە یەکەم نیگادا ئەم پەیامەی بە کۆمەڵگە گەیاند کە ئەمجارەیان بڕیار نییە کارەساتێکی مرۆیی لەنێو کۆمەڵێک پەیامی سەرەخۆشی، بەڵێنی دووبارە و کۆبوونەوەی بێئاکامدا بنێژرێت. پێکهێنانی پەڕاوی دادوەری و ڕووبەڕووبوونەوەی بەڕێوەبەرە بەرپرسەکان، هەنگاوێکی شایانی سەرنجە؛ بەڵام ڕێک لەم خاڵەوە، پرسیارێکی گەورەتر و جدیتر سەرهەڵدەدات؛ پرسیارێک کە ڕای گشتی مافی خۆیەتی بە دەنگێکی بەرز بیخاتە ڕوو: «بۆچی لە قەیرانێکی وەهادا، بەرپرسیارێتی تەنیا تا بەڕێوەبەرە ئاستناوەندەکان ڕۆیشت و ڕێک لەبەرد...