شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2019-12-20 14:17 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەبەست لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە کۆنگرەی یەکێتی، دابەشکردنی پۆستەکان بێت، ئێمە دژی ئەمەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی کۆنگرەی چوارەمی حزب و دەست نیشان کردنی سەرۆکی نوێ، جەختی کردەوە ڕێککەوتنێک کە لەسەر بنەمای گرتن و بردنی ئیمتیازات بێت قبووڵکراو نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆژی شەممە 21ی دیسێمبێر دەبەسترێت و ئەندامانی حزب ڕایانگەیاندووە کە لە کۆنگرەدا گۆڕانکاریی بنەڕەی لە هەیکەلیەتی حزبدا دەکرێت.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارە بە کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی و دیاری کردنی سەرۆکی نوێ و ئەوەی کە ئایا بە تەوافوق و سازان دەچنە نێو کۆنگرەوە یان بە بێ ڕێککەوت؟ هەروەها پێکهاتەی یەکێتی وتی: لەبارەی مەسەلەی تەوافوقەوە دەبێت بڵێم سێ چوار جۆر تەوافۆق هەیە ئەو تەوافۆقەی باسی لێوە ئەکرێت من ئەم ئەبەم و ئەو ئەبم، ئێمە بە قەتع دژی ئەمەین.

ناوبراو زیادی کرد بەڵام تەوافۆق لەسەر ئەوەی کە زەروورە کێ لەم حزبەدا بمێنێتەوە و کێ پێویستە و هەروەها کێ دەتوانێت لە چ پۆستێک چ بەرپرسیاریەتیێک بگرتە ئەستۆ و بە هەموومانەوە هەماهەنگ بین کە شەخسێکی لەو شێوەیە دەرچێت بۆ سەرکردایەتی و ئەو بەرپرسیاریەتییە بگرێتە ئەستۆ لەم شێوازی تەوافۆقە هەموومان موتەفێقین لەسەری و هەوڵی سەرکەوتنی ئەو کەسایەتییانەیش ئەدەین کە بێن و بتوانن بەرپرسیارێتی قۆناغێکی نوێی یەکێتی بگرنە ئەستۆ.

بڵێسە جەبار لەبارەی ڕاپۆرتەکان و پێشبینییەکان لەسەر هەیکەلیەتی نوێی حزبەکەی پاش کۆنگرە وتی: ئەمانە هەمووی لە کۆنگرەدا یەکلایی ئەکرێتەوە کە هەیکەلیەتی یەکێتی چۆن ئەبێت و بە چ شێوازێک ئەبێت. پەیڕەوی یەکێتی و پڕۆگرامی یەکێتی ئەمانە هەمووی کۆنگرە و ئەندامانی کۆنگرە یەکلایی دەکەنەوە و موناقشاتی ناو کۆنگرە و دەنگدانی ناو کۆنگرە ڕوونی دەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە