شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2019-12-21 16:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە سەرێ کانی و گرێ سپی گۆڕینی پێکهاتەی حەشیمەتیی دەست پێکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەیێکی مەیدانیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە کوردپرێسی وت تورکیا سەرێ کانی و گرێ سپی بە خاکی خۆی لە قەڵەم دەدات و ئاڵای خۆی تیایاندا بەرز کردۆتەوە و زمانی تورکیشی کردووەتە زمانی فەرمیی قوتابخانەکانی ئەم دوو ناوچەیە.

«هۆگر محەمەد» لە فەرماندە مەیدانییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ کوردپرێس ڕاشیگەیاند: سوپای تورکیا بە یاوەریی گرووپە تیرۆریستییەکان لە درێژایی ڕێگای M4 جێگیر کراون و ئاڵای تورکیا لە سەر بینای خانوو و گوندەکانی ناوچە داگیرکراوەکاندا بەرز کراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد سوپای تورکیا هەموو ڕۆژێ لە سەر ڕێگای M4 نمایشی سەربازی ڕێکدەخات و دەسووڕێتەوە.

فەرماندەکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات وتیشی: بەشێک لە ڕێگای نێونەتەوەیی حەلەب لەلایەن گرووپە جیهادییەکانەوە کونترۆڵ کراوە و هاتووچۆی پێدا ناکرێت.

هۆگر محەمەد ئاشکرای کرد لە ئێستادا پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی سووریای دیمورکرات و هێزە جیهادییەکان ڕووی نەداوە بەڵام لەو ناوچە 120 کیلۆمەتریەی کە لەلایەن تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراوە ناوەناوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزی تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕوودەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە