شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2023-02-18 10:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنگرێسی ئەمریکا باوەڕی وایە کە هێزە کوردییەکانی سووریا پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەشی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا کە لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا ئامادەی کردووە، ڕایدەگەیەنێت کە هێزە کوردییەکانی سووریا پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاوە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا، ڕایگەیاندووە کە یەکێک لەو بابەتانی کە بۆتەی ڕاجیاوازیی نێوان تورکیا و ئەمریکا، پێوەندیی هێزە ئەمریکییەکانە لەگەڵ هێزە کوردەکانی سووریا.

هەروەها ڕاپۆرتەکەی بەشی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێس ئاماژەی بەوە کردووە کە "هێزەکانی ئەمریکا لە بەرەکانی شەڕی داعشدا هاوکاریی هێزە کوردییەکانی سووریا دەکەن لە کاتێکدا کە ێزە کوردەکانی سووریا پەیوەندییان بە پارتی قەدەغەکراوی کرێکارانی کوردستانی تورکیاوە هەیە".

لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوەش دەکرێت کە تورکیا نیگەرانە لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا.

دەزگای لێکۆڵینەوەی کۆنگرێس هەروەها دانی بەوەدا ناوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا هێرشی تورکیای بۆسەر ئەو ناوچانە لە ساڵی 2019دا لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە