تەنیا ئامانجی تورکیا لە ئاشت بوونەوە لەگەڵ سووریا ڕزگاربوونە لەدەست کوردەکانەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری سیاسی ئەمریکی "ناشناڵ ئینتێرست" لەبارەی خواستی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق نووسیویەتی: ئەم وڵاتە دەیەوێت لە رێگەی هاوپەیمانی لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆوە مەیدانەکە لەسەر کوردەکانی سووریا بەرتەسک بکاتەوە، کە کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەری کوردییان لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەدەستەوەیە.
هەڵبەت ئەم گۆڤارەی ئاماژەشی بە وەڵامی کوردەکانی سووریا کردووە کە هەوڵ دەدەن لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا نزیک ببنەوە و نووسیویەتی کە کوردەکان بە کردنەوەی ڕێگاکان بۆ هێزەکانی حکوومەتی سووریا و هێزەکانی نزیک لە دیمەشق لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان، ڕێگا لە نفووزی تورکیا بگرن.
هەروەها ئەم گۆڤارە ئامۆژگاریی حکوومەتی ئەمریکای کردووە کە لە بارودۆخی ئێستا تێبگات و بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر دیمەشق یارمەتی باشتر کردنی دۆخی گەلی سووریا بدات.
بۆچوونی بەکارهێنەران