شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-10-15 10:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 هێزە کوردەکانی سووریا 12000 چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هێزە کوردەکانی سووریا 12000 چەکداری شەڕکەری داعشیان دەستگیر کردووە و ئێستا لە 8 زینداندا ڕاگیراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی زیندانییە داعشەکانی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بڵاو کردۆتەوە.

هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئێستادا ١٢ هەزار چەکداری داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەلایەن هێزە کوردییەکانی سووریاوە دەستبەسەر کراون، لە هەشت زیندانی حەسەکە، شەدادی، ڕێمیلان، قامیشلۆ، ڕەقە، تەبقا و باغۆزدا ڕاگیراون. هەموو ٢٥٠ زیندانی بەندیخانەی رێمیلان فەرەنسین.

نیوەی دیلەكانی چەكدارانی داعش خەڵكی وڵاتانی بیانی جگە لە عێراق و سووریان، لەنێویاندا هاووڵاتییانی وڵاتانی ئاسیایی و ئەورووپایی هەن. لە نێو ئەم کەسانەشدا کەسانێک هەن کە فەرماندەکانی گرووپی داعشن.

دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا چەندین جار داوای گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەیان کردووە بۆ وڵاتانی خۆیان. وڵاتانی رۆژئاوا تەنیا لەسەر رادەستکردنەوەی ژنان و منداڵانی سەر بە داعش رێککەوتوون. بەپێی راپۆرتی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، تەنها كەمپی "الهل" 57 هەزار كەسی تێدایە كە ئەندامی خێزانەكانی داعشن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە