شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-10-10 09:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تاڵان کردنی کوردانی سووریا لەلایەن گرووپە سەربزیوەکانەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە دەستگیر کرنی کوردانی دانیشتووی عەفرین دەکات لەلایەن گرووپە سەربزیوەکانەوە ئەوەش بەمەبەستی زەوت کردن و ڕەشبگیری لە بنەماڵەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، دوو رۆژ لەمەوبەر لانیکەم ٧ کوردی خەڵکی ناوچەی کوردنشینی عەفرین "کە لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا و یاخیبووانی سەر بەو وڵاتەیە"؛ لەلایەن گرووپی «الشام»ەوە دەستگیر کراون.

گرووپی ئەلشام سەر بە دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی خەڵک لە گوندی بۆرج حەیدەر لە ناوچەی شراوای عەفرین ئەنجام داوە، لەو ماوەیەدا ٧ کەس بە بیانووی پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی سووریاوە دەستگیرکراون.

بەڵام ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بەزۆری لەلایەن گروپە یاخیبووەکانی سەر بە تورکیاوە بە ئامانجی زەوتکردن ئەنجام دەدرێن.

هەر بەگوێرەی راپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، لە چەند رۆژی رابردوودا لانیکەم 4 ئۆپەراسیۆنی هاوشێوە لەلایەن گرووپەکانی سوڵتان سلێمان شا و هەمزە ئەنجام دراوە، بە ئامانجی زەوت کردن لە خەڵکی سڤیلی کورد کە گوایە پەیوەندییان بە ئیدارەی خۆسەری کوردەوە هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە