شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2021-10-15 20:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسێا دەتوانێت کوردەکان و دیمەشق لێکتر نزیک خاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا: ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) دەڵێت: لە نێوان ئەمریکا،تورکیا و ڕووسیادا چەشنێک هەماهەنگی هەیە و تورکیا بەبێ ئاگادار کردنەوەی ئەو دوو وڵاتە توانای هێرش کردنی بۆ سەر باکووری سووریا نییە.

حسێن مەستۆ ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کورد پرێسدا ئاماژی دا بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئەردۆغان لە دژی کوردانی سووریا و ڕایگەیاند: لە نێوان ئەمریکا،تورکیا و ڕووسیادا چەشنێک هەماهەنگی هەیە و تورکیا بەبێ ئاگادار کردنەوەی ئەو دوو وڵاتە توانای هێرش کردنی بۆ سەر باکووری سووریا نییە.
ناوبراو درێژی دا ڕووسیا دەورێکی گرینگ دەبینێت لە گۆڕانکارییەکانی سووریادا و چ ئەنجومەنی نیشمانیی کورد و چ پارتی یەکێتی دیموکرات دەتوانن بۆ نزیک بوونەوە لە دیمەشق کەڵک لە توانای ڕووسیا وەربگرن.
ناوبراو پێشتر بە کوردپرێسی وتبوو کە باشتر وایە کوردەکان لەسەر پرسەکانیان لەگەڵ دیمەشق ڕێککەون.
ناوبراو درێژەی دا جێگیر کردنی هەر سیستەمێک لە سووریا چ فیدراڵی بێت چ خۆبەڕێوەبەری لە ڕێگای گفتوگۆ کردن لەگەڵ دیمەشقدا دەستەبەر ئەبێت و باشتر وایە کورد دانوستان لەگەڵ دیمەشق لە یاد نەکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە