شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2021-10-13 15:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خەڵکی کەرکووک و شەنگال بە دەنگدان بە پارتی پەیامی سیاسیی خۆیان ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: خەڵکی کەرکووک و شەنگال دەنگەکانیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان دا و ئەمەش هەڵگری پەیامێکی سیاسییە.

فادی مەرعی سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمانیی لە عێراق و دۆخی حزبە کوردییەکان و وتی: ئەو هەڵبژاردنەی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو نموونەیەکی سەرکەوتووانە لە دیموکراسی بوو و هەڵگری ئەم پەیامە بوو کەکوردەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە نەتەوایەتییەکانی خۆیان هانا بۆ ڕێگا دیموکراتیک و پێشکەوتووەکان دەبەن.

ناوبراو درێژەی دا: ئەم هەڵبژاردنە دوو پەیامی بڵاو کردەوە: یەکەم کەرکووک شارێکی کوردییە و بەو هەموو مەترسییە کە لەسەریەتی کوردەکان دەستی لێهەڵناگرن.

فادی مەرعی زیادی کرد: پەیامی دووهەمی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە لەبارەی خەڵکی شەنگالەوە بوو و ئەو لایەنانە کە دەیانویست ڕێگە لە ئامادەبوونی پارتی لەم ناوچەیەدا بگرن بە سەرکەوتنی نوێنەرانی پارتی لەم ناوچەیەدا وەڵامی خۆیان وەرگرت و شەنگالییەکان نیشانیان دا کە خوازیاری گەشەسەندن و رکەوتنی هەرێمی کوردستانن.

سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) جەختی کردەوە: ئێمە هیوادارین نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لە بەرژەوەندیی گەلی کورد هەوڵ بدەن و بکۆشن بۆ گەشەسەندنی زیاتری هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە