شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-22 07:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ پشتیوانی لە لاهوور شێخ جەنگی لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ گردبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لە لاهوور شێخ جەنگی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر ئاغا مەنتک، یەکێک لە پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار، ئەمڕۆ شەممە بە ڕووداوی وت: "کاژێر ۱۰:۰۰ـی بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی کاک لاهوور بەڕێوەدەچێت".

ئەو پارێزەرە زیادی کرد، هەر ئەمڕۆ گردبوونەوە بۆ پشتیوانی لاهوور شێخ جەنگی لەبەردەم دادگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێ، تێیدا جگە لە کەسوکاری لاهوور شێخ جەنگی، دۆست و هاوڕێکانی بەشداری دەکەن.

لە ۲۲ـی ئابی ۲۰۲۵، دوای ڕازی نەبوونی لاهوور شێخ جەنگی بەوەی خۆی رادەست بکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار. دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکران.

لە پێکدادانەکەی ۲۲ی ئابی ۲۰۲۵دا، ئەوەی بە فەرمی راگەیێندرا گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی زیاتر لە ۲۰ کەس بوو.

لاهوور شێخ جەنگی، یەکەم جار ۱۲-۰۱-۲۰۲۶ برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی، دوایین جاریش ۱۴ـی مانگی ئایار بوو.

پارێزەرەکەی دۆسیەی لالەزار دەڵێت، گردبوونەوەکەیان بۆ ئەوەیە رێکارە یاساییەکانی دۆسیەی لالەزار دەستپێبکەنەوە و لەکاتی خۆیدا بەڕێوەببرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە