شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-17 08:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی لەسەر بەئامانجگرتنی نووسینگەکەی هاتەدەنگ

پوختەی هەواڵ
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێرشكردنه‌ سه‌ر نوسینگه‌كه‌ی "قبوڵنەکراوه‌ و سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم"، ده‌شڵێت، ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی "X" نووسیویه‌تی: "بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتی من و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، لە هێرشێکی درۆنی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: "بە توندترین شێوە، ئەو هێرشە ناڕەوا و قبووڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم، ئەوە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".

مه‌سروور بارزانی نووسیویه‌تی: "ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن بمانوەستێنن لە بەردەوامبوونمان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاوڵاتییانمان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە