شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-17 09:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زۆرینەی ڕەهای خەڵکی تورکیا پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەڵێت، کۆتاییهێنان بە جەنگی سوپای وڵاتەکەی و پەکەکە دەبێتە دەستکەوتی هاوبەشی گەل.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای حیزبەکەی سەبارەت بە دوایین قۆناخی پرۆسەی چارەسەری ڕایگەیاند: "زۆرینەی رەهای گەلەکەمان پشتگیری لە تورکیای بێ تیرۆر دەکەن و دەیانەوێ تیرۆر بە تەواوی لە رۆژەڤمان نەمێنێت. تورکیای بێ تیرۆر رێبازێکی دەوڵەتە، سەرکەوتنی سیاسیی تورکیایە و پشتیوان بە خوا دەبێتە دەستکەوتی تەواوی گەلەکەمان."

باخچەلی وتیشی، ئامانج لە هەموارکردنەوە یاساییەکان لێخۆشبوون نییە و گوتی، مەرجی سەرەکی بریتییە لە کۆتاییهێنانە بە پەکەکە و "سەرجەم پێکهاتەکانی پەیوەندیدارەکانی؛ هەروەها رادەستکردنی تەواوی چەک و تەقەمەنییەکانە. دوای ئەوە هەنگاوەکانی دیکە دەنرێن و چاکسازیی یاسایی و کارگێڕی ئەنجام دەدرێ."

سەرۆکی مەهەپە هۆشداریشی دا لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی پرۆسەکە و داوای کرد لە بەرامبەر هەوڵی لەو جۆرەدا چاوکراوە بن.

پرۆسەی چارەسەری لەنێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە بە ئامانجی کۆتاییهێنانی شەڕی چەندین دەیە و بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەستی پێکردووە.

پەرلەمانی تورکیا لە ۱۰ی ئابی ۲۰۲۶ پرۆژەیاسای (بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) کە تایبەتە بە پرۆسەی چارەسەری، بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد.

ئامانج لەو یاسایە، ئامادەکردنی زەوینەی یاساییە بۆ گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا.

جێبەجێکردنی یاساکەش هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی تەواوەتیی پەکەکە وەک مەرجێکی سەرەکی دەستنیشان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە