شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-10 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان

پوختەی هەواڵ
ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی ئاوارەکانی شاری سەرێکانی بەرەو ناوچەکان و زێدی خۆیان دەستیپێکرد، ئەوەش دوای حەوت ساڵ لە کۆچپێکردنی زۆرەملێ لە ناوچەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرۆسەی گەڕانەوەکە لەلایەن لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری کوردی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروانەکە و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ گەڕاوەکان.

یەکەم کاروانی ئاوارەکان نزیکەی ٦٥٠ خێزان لەخۆ دەگرێت و لە سەدان پیاو، ئافرەت و منداڵ پێکهاتوون کە لەگەڵ کەلوپەلەکانیاندا بەو هیوایەی کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەیی بێت، ڕوویان لە شارەکەیان کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی لیژنەی ئاوارەکان، قۆناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیە ئاوارەکانی دەوروبەری باشوور و ڕۆژئاوای سەرێ کانی دەگرێتەوە کە زۆربەیان لە پێکهاتەی عەرەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕوژانی ڕابردوو، ئاوارەکانی سەرێ کانی لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای حەسەکە گردبوونەوە و داوای قەرەبووی داراییان کرد بۆ ئەو خانوو و موڵکانەی تووشی کاولکاری و تاڵانکاری بوون، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە گەڕانەوەیان بەستراوەتەوە بە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی قەرەبووکردنەوە و دابینکردنی زەمانەتی پێویست بۆ سەقامگیرییان.

دانیشتووانی سەرێکانی و دەوروبەری لە ساڵی ٢٠١٩ و دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا و گرووپە چەکدارە ننزیکەکانی ئەنقەرە، ڕووبەڕووی کۆچپێکردنی زۆرەملێ بوونەوە کە ژمارەیان بە زیاتر لە ١٤ هەزار خێزان نزیکەی ٨٥ هەزار کەسە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە