شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-14 08:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەنگاوی جدی هەڵگیراوە بۆ چارەسەری دۆسیەکان لەگەڵ دیمەشق

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک، لەگەڵ نوێنەری سەرۆکایەتی سووریا كۆ بووەوە و ڕایگەیاند لەسەر گەلێک چارەسەر ڕێککەوتین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە: "خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردن لە زەیاد ئەلعاییش، نوێنەری سەرۆکایەتی سووریا و عەواد ئەلجاسم، فەرماندەی فەیلەقی دوەم، لە سەردانەکەدا تاوتوێی چەندین دۆسییە و پرسی گرنگی پەیوەندیدار بە ئاسایش و سەقامگیریی شاری حەسەکە، ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانی سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت، دۆسیەی ئاوارە مەدەنییەکان، هەروەها خێراکردن و تەواوکردنی پڕۆسەی تێكەڵبوونەوە کرد.

مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر گەلێک چارەسەر ڕێککەوتین، هەستمان بە کەشوهەوایەکی ئەرێنی و هەنگاوی جدی کرد بەرەو چارەسەرکردنی ئەم دۆسیانە، بە جۆرێک کە بکەوێتە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیریی حەسەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوارەکانی شارۆچکەی سەرێکانی لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە دوای حەوت ساڵ گەڕانەوە زێدی خۆیان، بەڵام هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە سەرێکانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هێرشیان کرایە سەر و زیانی گیانی و مادییان لە ئاوارەکان دا، كە ئەوەش وایكرد پرۆسەی گەڕانەوەكە ڕابگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە