شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-08-10 09:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا بۆ ناوەندی مەشق و ڕاهێنان دەگۆڕدرێن

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند كە دیمەشق و مۆسكۆ گەیشتونەتە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن كە داهاتووی بنكەكانی ڕووسیا لە تەرتوس و حمەیمیم دەخاتەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، دیمەشق وردە وردە كۆنترۆڵی فڕۆكەخانەی حمەیمیم و چوارەمین بەشی بازرگانی لە بەندەری تەرتوس دەگرێتە ئەستۆ. لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكەدا ماوەی سێ مانگ دیاری كراوە بۆ تەواوكردنی پرۆسەی گواستنەوەكە و جێبەجێكردنی ڕێكخستنە نوێیەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ڕێككەوتنی نێوان هەردوولادا، گۆڕینی بنكە سەربازییەكانی ڕوسیا بۆ ناوەندی مەشق و ڕاهێنان و چاكسازی هاوبەش دیاریكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە