شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-12-01 08:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دیموکراتەکانی ئەمریکا هەنگاوی باشتریان بۆ کوردی سووریا هەڵگرتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت بەبێ گەیشتنی کوردی سووریا بە ڕێککەوتن، هیچ بۆ چارەسەری هەنگاوێک بۆ پرسی کود ناگاتە ئامانج.

«عەلا بەرکات» سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئانجامی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا و کاریگەریی لەسەر پرسی کوردەکان لە سووریا و وتی: هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەشێوەی فەرمی ڕانەگەیێندراوە بەڵام بوونی دیموکراتەکان بۆ کورد باشترە لە کۆماریخوازەکان.

ناوبراو درێژەی دا: ئەنجامی سیاسەت کردنی دیموکراتتەکان لەبارەی کوردەکانی سووریا باشتر بووە لە ئەنجامی سیاسەتی کۆمارییەکان و کورد هیوای بەمەیە پاش هانی دیموکراتەکان لە ئەمریکا بتوانن سیاسەتێکی ڕاستەقینەتر پەیڕەو بکەن.

بەرکات وتیشی: هەڵبەت هەر سەرۆکێک کە لە ئەمریکا دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت ئەگەر کورد لەناوخۆدا یەکگرتوو نەبن بێ بایەخ دەبێت.

سیاسەتوانە کوردەکەی سووریا جەختیشی کردەوە: ئەگەر کوردی سووریا نەگەنە ڕێککەوتن هەر هەنگاوێک کە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردی سووریا هەڵبگیردرێت ناگاتە ئەنجام.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە