شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-12-05 11:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بایدەن نەرمیی زیاتر بەرامبەر بە کورد دەنوێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (الپارتی) لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت: ترەمپ سیاسەتی نەدەزانی لە سەردەمی ئەودا زیانی زۆر بە کورد گەیشت.

کوردپرێس:

حوسێن مەستۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (الپارتی) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دوورنواڕی داهاتوو کورد لە سەردەمی بایدەن کرد و گوتی: سیستەمی سیاسیی ئەمریکا بە یەک کەس داناڕێژرێت و سەرجەم سیاسەتەکان بە یەک کەس جێبەجێ ناکرێت.

ناوبراو گوتیشی: ئەمریکا خاوەنی سیستەمێکی سیاسیی چەند توێ و بە پێکهاتەی تۆکمەیە کە دامەزراوە بڕیاردەرەکان، بەرژەوەندیی ئەمریکا دیاری دەکەن بەڵام فەرمانی سەرۆککۆماریش لە هەندێک سیاسەتی جێبەجێکاریدا دەور دەبینێت.

ناوبراو زیادیشی کرد: کورد لە چەند ساڵی ڕابردوودا خزمەتی زۆری ئەمریکای کردووە بەڵام شتێکی ئەوتۆی لە بەرامبەردا وەرنەگرتووە.

حوسێن مەستۆ ئاشکراشی کرد: بایدەن بەرامبەر بە کورد تا ڕادەیێک نەرمیی زیاتر دەنوێنێت و پێشینەشیدا هاوکاری کردن لەگەڵ کورد دەبینرێت.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا بیریشی هێنایەوە کە زۆر کەس بایدەن بە دۆستی کورد دەزانن و ئەوان هیوای ئەوەیان هەیە کە لە خۆرهەڵاتی ناڤینی نوێدا بایدەن بتوانێت پشتگیریی مافی کوردەکانی سووریا بکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا ئەوەشی زیاد کرد: ترەمپ دەوری کوردی لە خەباتی دژبەداعشدا لەبیر کرد و ڕێگای کردەوە بۆ هێرش کردنی تورکیا و گرووپە سەلەفییە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە