شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-07-03 10:41 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فیلمەکەی تورکیا سووتاوە/ کورد داوای جیابوونەوە ناکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی وتووە ئێستا پیلان وو فلیمەکانی تورکیا سووتاون و چیتر هەمووان دەزانن کە ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا خەریکی داگیرکردن و دەستدرێژییە.

کوردپرێس:

فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە هەڕەشەکانی تورکیا دژی کیانی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکی کوردستانی سووریا کردووە و دەڵێت: هەڕەشەکانی تورکیا کۆتایی نەهاتووە و هەر ئەمڕۆش ناوچەی "عەین عیسا"ی تۆپباران کردووە.

حوسێنی گوتیشی مەترسیی هێرشکردنی تورکیا لەئارادایە.تورکیا لە زۆر بەرەوە ئامادەکاریی کردووە و ئەمڕۆش هێرشی کردۆتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

ئەندامەکەی لیژنەی ناوەندیی حیزبی چەپی کوردستانی سووریا ئەوەشی زیاد کرد: هەموو کاتێک مەترسیی هێرشی تورکەکان لە ئارادایە و سات بە سات سەرقاڵی ئامادەکاری کردنین بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئێستا هێدی هێدی فلیمەکەی تورکیا دەسووتێت. تورکیا زیاتر لەمە چیی دەوێت؟ پێنج شاری سووریا کەوتۆتە ژێر ڕکێفی تورکیا.

فەتحوڵڵا حوسێنی ئاماژەی بە ڕوئیای تورکیا لە سووریا کردووە و دەڵێت: تورکیا ئاوات و ئارەزووی زۆری بۆ دەستدرێژی و لەشکرکێشی هەیە بەڵام لەم قۆناغەدا ئارەزووی وا مەحاڵە.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە هەرێمی کوردستان لەبارەی خولی شەشەمی دانیشتنی ئەستانە لە نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا بە کوردپرێسی وت: دیارە پاش دانیشتنەکە هەر سێ لایەن نیازیانە وای پیشان بدەن کە کورد داوای جیابوونەوە و دابڕان لە سووریا دەکات بەڵام لە ڕاستیدا کورد جیاییخواز نیە و ئێران و ڕووسیا هەوڵ دەدەن لە ژێر کاریگەریی تورکیا وای بنوێنن کە دژی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریان.

ناوبراو زیادیشی کرد: تورکیا لەرەو تاریکی و دیکتاتۆرییەتی پەتی دەکشێت و ئەردۆغانیش وەک سەدام حوسێن تورکیا بەرەو لەناوچوون پەلکێش دەکات.

فەتحوڵڵا حوسێنی درێژەشی پێدا: قەیرانی ئابووری کە ئەمڕۆکە لە تورکیا دەبینرێت و ئەو مامەڵە توند و خراپەی لەگەڵ لایەنی موعارەزەی تورکیا دەکرێت ئەنجامی سیاسەتەی هەڵە و فەشەلی حکوومەتی تورکیا و خودی ئەردۆغانە.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە هەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا ئەوەشی بە کوردپرێس وتووە کە دەسەڵاتە جیهانییەکانیش لە بەر خاتری بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەرپەرچی تورکیا نادەنەوە و سیاسەتە مەترسیدارەکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و سووریا و لیبی نادیدە دەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە