شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-07-04 11:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا، ئیزن بە تورکیا نادات هێرش بکاتە سەر ناوچە نەوتییەکانی سووریا/ کۆبانێ و عەین عیسا لە مەترسیدان

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (P.Y.D.K) ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر هەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کوردستانی سووریا جیددیە.

«مەحموود محەمەد» ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (P.Y.D.K) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر هەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکووری سووریا و وتی: هەڕەشەکانی تورکیا هێشتا لەسەر کوردستانی سووریایە و کۆتایی نەهاتووە.

ناوبراو زیادی کرد ئەردۆغان وادەزانێت شای عوسمانییە و هەرچەشنە دەستدرێژیێک بەمافی خۆی دەزانێت.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا درێژەی دا تورکیا هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان بگەڕێتەوە و هێدی هێدی خەریکی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکەیەتی.

مەحموود محەمەد لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچە نەوتییەکانی نێوان قامیشلۆ و عاموودا وتی: ئەم هێرشە ڕوونادات چوونکە هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانەدا جێگیرن و ڕێ بە تورکیا نادرێت ئەو هێرشە ئەنجام بدات.

ئەندامەکەی P.Y.D.K وتیشی: ئەو ناوچانەی کە ئێستا لەژێر مەترسیی هێرشی تورکیادان بریتنین لە عەین عیسا و کۆبانێ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە