شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-01-06 08:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەڕی ئێران و ئەمریکا هەموو ناوچەکە تێوە دەگلێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- بورهان شێخ ڕەئووف چاودێری سیاسیی کوردی عێراقی لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شەڕی نیابییەوە دەبێت بە شەڕی ڕاستەوخۆ.

کوردپرێس:

بورهان شێخ ڕەئووف چاودێری سیاسیی کوردی عێراقی لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە بەم ڕەوشەی ئێستاوە هەڕەشەکانی ئێران جدین و ڕەوشەکە بەرەو ئاراستەیێک دەڕوات کە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا زیادی کردووە.

ئەو چاودێرە سیاسییە زیادی کرد: ڕەوشەکە بەرەو ئاراستەیێک دەکشێت کە چیتر شەڕی نیابی دەگۆڕدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازیی نێوان ئێران و ئەمریکا.

ناوبراو بە کوردپرێسی وتووە ئەگەر کاردانەوەکان توند بن و شەڕی ڕاستەوخۆ ڕوو بدات هەموو ناوچەکە تێوە دەگلێت و قەیرانی سەربازی و ئابووری بە سەر ناوچەکەدا زاڵ دەبێت.

شایانی باسە پاش ئەوەی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس و 8 ئەندامی دیکەی حەشدی شەعبیی تیرۆر کرد کاردانەوە فەرمییەکانی ئێران بەرانبەر بە شەهیدکرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە و باسی تۆڵەیێکی سەخت و سەبوورانە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە