شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2019-12-30 08:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا چیی لە گیانی ناوچەکە دەوێت؟ خۆ لیبی پەکەکەی تێدا نیە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- موستەفا بالی لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە سەرباری ئەوەی ئاگربڕ ڕاگەیێندراوە دیسان سوپای تورکیا و هاوپەیمانە جیهادییەکانی ئەو وڵاتە ڕۆژانە هێرش دەبەنە سەر هێزەکانی ئێمە لە ناوچەکە.

کوردپرێس:

مستەفا بالی وتەبێژی دەزگای ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە تورکیا بە یاوەریی هێزە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە، بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری و خۆرهەڵاتی سووریا هێرشیان کردۆتە سەر ئەم ناوچەیە و ئەوەش بیانوویێکی ناڕاستە بەڵام ئەگەر لەمەش گەڕێین ئەی ناردنی هێز و هێرش کردن بۆ سەر لیبی چ پاساوێکی بۆ دەهێنرێتەوە؟

مستەفا بالی گوتیشی ئێستا هەمووان بۆیان دەرکەوتووە کە تورکیا نیازی چیە. هەموو جیهان دەزانن کە تورکیا کار بۆ دابەش کردن و تێکدانی سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە دەکات.

وتەبێژی دەزگای ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات زیادیشی کرد: لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا هەرگیز هیچ هێرشێکمان نەکردۆتە سەر تورکیا. ئێمە هەوڵمان داوە ڕێگە لە هەموو ئەو کارانە بگرین کە ناوچەکە بەرەو نائارامی و تەشەنەی زیاتر ببات بەڵام نیەتی تورکیا ئەمە نەبووە.

ناوبراو داوای لە وڵاتانی زامنی مەسەلەی ئاگربڕ کرد تورکیا لە سووریا بکەنە دەرەوە و ئاوارەکانی سووریا بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە