شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2023-01-28 05:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە ئەمریکا و ناتۆ بۆ شەڕی داعش درێژە بە پاڵپشتی کردنی عێراق بدەن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان-  سیروان بارزانی هۆشداری دەدات کە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عێراق بکشێنەوە، داعش دەسەڵاتی ڕابردووی خۆی لەو وڵاتە بەدەست دێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی فەرماندەی باڵای هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داوا لە هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ دەکات لە عێراق بمێننەوە.

ناوبراو بە ڕۆژنامەی نەشناڵ-ی ڕاگەیاندووە: ئەگەر ئەو هێزانە عێراق چۆڵ بکەن، دەستکەوتەکانی دژ بە داعش لەدەست دەچن و گەڕانەوە و شەڕی هێزەکانی ناتۆ و ئەمریکا لە دژی داعش تێچووی زیاتری دەبێت.

ناوبراو ژمارەی هێزەکانی داعشی لە عێراق بە ٧ هەزار کەس خەمڵاندووە.

بارزانی هۆشداریشیداوە لەوەی داعش لە ئێستادا چاوەڕێی چەند گۆڕانکاریەک لەوان کشانەوەی هێزە بیانییەکانە لە عێراق و ئێستاش سەرقاڵی تۆکمە کردنەوە هێزەکانیەتی.

سیروان بارزانی، هەروەها داعش بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە