شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
یادداشت نووسەر: کوردپرێس 2022-10-31 08:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناکۆکیی نێوان یەکێتی و پارتی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی خاو کرۆتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری گڵۆب ئیکۆ دەنووسێت یەکێک لە لەمپەڕەکانی بەڕەم تەواو بوونی حکوومەتی نوێی عێراق لە کاتی خۆیدا، ناکۆکیی نێوان دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێکی کوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری بەریتانی گڵۆب ئیکۆ، ناکۆکی نێوان دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان لەسەر بەدەستهێنانی پۆستەکانی حکوومەتی نوێی عێراق بە یەکێک لە هۆکارەکانی خاو بوونەوەی پڕۆسەی پێکهاتنی حکوومەتی نوێی عێراق ناو بردووە.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ناکۆکییان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەبووە و تۆمەتباریان دەکات بە خاوکردنەوەی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق.

گڵۆب ئیکۆ لە درێژەدا نووسیویەتی: هەرچەندە پشکی کورد لە وەزارەتەکانی حکوومەتی نوێ لە سێ وەزارەتەوە بۆ چوار وەزارەت زیادی کردووە، بەڵام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو دوو لایەنە کوردستانییە نەیانتوانیوە لەسەر پشکی کورد لە حکوومەتدا ڕێکبکەون. هاوکات زۆربەی ئەو پۆستانەی تایبەتن بە کورد لە حکوومەتی نوێی عێراقدا دەدرێنە ئەم دوو حزبە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە