شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-07 07:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیێنداروێک لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر کەورگۆسک بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەولێر و مووشەکەکانیش لە دەروازەی حەمدانییەوە هەڵدراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ئەمنی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، گرووپێکی چەکداری بە مووشەک لە جۆری کاتیۆشا هێرشیان کردووەتە سەر هەولێر.

ئاماژەی بەوەش داوە، مووشەکەکانی لە ناوچەی چۆڵ و لە نزیک کۆمڵگەی نیشتەجێبوونی کەورگۆسک و پاڵاوگەی کەورگۆسک و زێی گەورە کەوتوونەتە خوارەوە.

دەشڵێت، سەرجەم مووشەکەکان لە دەروازەی سنووری حەمدانیە لە پارێزگای نەینەواوە ئاراستەی هەولێر کراون.

راگەیەنراوەکەی شانەی ئەمنی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان و کێوماڵ کردووە بە ئامانجی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی هێرشە موشەکییەکانیان ئەنجامداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو هاوکات دژەتیرۆری کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆیان رایانگەیاند، سێ مووشەک ئاراستەی شاری هەولێر کراون و هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەبووە و مووشەکەکان لە دەروازەی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە