شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-04-06 08:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەغدا بۆ ڕادەست کردنی سەرچاوەکانی نەوت و غاز، گوشارەکانی بۆسەر هەولێر زیاد کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ژمارەیێک لە میدیا بیانییەکان باس لە زیاتر بوونی گوشارەکانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق دەکەن بۆسەر هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ڕادەست کردنی سەرچاوەکانی نەوت و گاز.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدراڵی عێراق لە مانگی شوباتدا بە دەر کردنی بڕیارێک هەموو چالاکییە نەوتییە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی نایاسایی ناوبرد و فەرمانی دەرکرد ئەم سەرچاوەیە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی عێراق بکرێتەوە.

گۆڤاری ئۆیل پڕایس ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە زیاتر بوونەوەی گوشارەکانی بەغدا بۆ کونترۆڵ کردنی هەموو سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە.

ئەم گۆڤارە هەوڵەکانی حکوومەتی ناوەندیی عێراقی لەوان هەوڵدان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی کوردستان بۆ بەڕێوەبردن و چاودێریی سەرچاوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان وەکوو هەنگاوێکی سەرەتایی دەزانێت بۆ کونترۆڵی بەغدا بەسەر سەرچاوە نەوتی و غازییەکانی هەرێمی کوردستاندا.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز ئاماژەی دا بە ئەگەری گۆڕینی شێوازی پێدانی بەشێک لە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە و دەڵێت ئەم بابەتە پێوەندیی هەیە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقەوە بۆ کونترۆڵ کردنی سەرچاوەکانی نەوت و غازی کوردەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە