شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-06 10:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نایاساییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان دەڵێت دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نایاساییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری پیشووی عێراق، دەڵێت؛ بڕیاری دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نایاساییە و پێشێلی مادەی ٣/ یەکەم-ی یاسای ژمارە٨ی ساڵی ٢٠١٢یە کە بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەدات کە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ماوەیەک دەبێ کە لە سێ رۆژ زیاتر نەبێت.

یووسف محەمەد دەشڵێت؛ ئەو بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە ١٤٠ وموحدتھا ١٤١/ اتحادیة/ ٢٠١٨یە کە لە بڕگەیەکیدا ئاماژە بەوە دەدات کە ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیاری تەشریعیی نییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە؛ کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێویست نییە و ھەر بویسترێت ئەوە بکرێت ئەوا پێویستە یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٢ ھەموار بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە