شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2021-12-29 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەشەی سیاسی-ئابووری و یەکگرتن؛ مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمریکی نەشناڵ ئینترست ئاماژە دەدات بەوەی کە هەرێمی کوردستان لە ناوەندی ململانێ ناوچەییەکاندایە و دەڵێت مانەوەی قەوارەی ئەم هەرێمە بەسراوە بە گەشەی سیاسی و ئابووری یەکگرتوو بوونیانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ ئینترست لە ڕاپۆرتێکدا چەندین هۆکار لەوان کونترۆڵی سەرچاوە داراییەکان لەلایەن حزبەکانەوە، ململانێی نێوان حزبە کوردییەکان و بوونی گەندەڵی لەو هۆکارانەن کە بووتە هۆی گەشەنەسەندنی ئەم ناوچەیە.

لەوان ئاماژە بەمە دەکات کە هەرێمی کوردستان بووتە دوو ناوچەی جیالەیەکتر لە بواری ئیداریەوە کە ناوەندی یەکێکیان لە هەولێرە و ئەوەی دیکەش لە سلێمانی کە حکوومەتی هەرێم کونترۆڵی کەمتری بەسەریەوە هەیە.

نەشناڵ ئینترست هۆشداریی داوە کە دووبەرەکی هۆکاری گەشەنەسەندنی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستانە و هەروەها ڕێکنەکەوتنی دوو حزبی دەسەڵاتدار ململانێکانی زیاتر کردووە.

ئەم گۆڤارە ئاماژەیش دەدات بە سەرهەڵدانەوەی داعش پاش 7 ساڵ لە دروست بوونی و هەروەها پێکدادانە هەمیشەییەکانی تورکیا و پەکەکە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و هۆشداریی داوە هەوڵ نەدانی حزبە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکگرتن هەڕەشە لە گەشەی بەرنامە سیاسیی و ئابوورییەکان دەکات و هەڕەشە لە مانەوەی قەوارەی ئەم ناوچەیە دەکات لە عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە