13 خانوو لە مەهاباد گرفتاری لافاو بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- بەڕێوەبەری مانگی سووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند 13 خانووی هاووڵاتییانی مەهاباد لە لافاوەکەی ئەو شارەدا زیانیان بەرکەوت.
کوردپرێس:
ئەمیر جەعفەرزادە بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە لافاوەکەی شاری مەهاباد کرد و ڕایگەیاند پاش ئەوەی هەواڵی هەڵسانی لافاو لە مەهاباد بە دەستمان گەیشت تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی و مانگی سوور گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە گوێرەی بەدواداچوونەکان 13 خانووی هاووڵاتییان لە لافاوەکەدا گرفتار بوون.
بەڕێوەبەری مانگی سووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیادی کرد بە ئامێری هەڵمژینی ئاو، هەوڵیان دا ئاوی نێو ماڵی هاووڵاتییانی زیانلێکەوتوو هەڵبگۆزن و 25 ئوتومبێلیشیان لە لافاو گرتەوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە لە ڕووداوی لافاوەکەی مەهاباددا 3 تیمی بەرگری و فریاکەوتن بەشداریی ڕزگارکردن و قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییانیان کرد.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران