شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2021-10-22 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا نیگەرانە لە پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەنستیتۆ توێژینەوە سیاسییەکانی ئیتالیا ڕایدەگەیەنێت سەردانە یەک لە دوای یەکەکانی بەرپرسانی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان و قووڵتر بوونی پەیوندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس نیشاندەری ڕکابەریی نێوان تورکیا و فەڕەنسایە لەسەر نفووزی زیاتر لە عێراق و هەرێمی کوستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ ماوەی چەند ساڵە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان چەندین جار سەردانی فەڕەنسایان کردووە و یەک لەو سەردانە گرینگانە سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پاریس و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەڕانسا بوو. هەروەها بەرپرسانی باڵای کوردی عێراقی ێموانداێتیی بەرپرسانی باڵای فەڕەنسایان کردووە و هاوینی ڕابردوو پێشوازییەکی بێ وێنەیان لە ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کرد.

ئەنستیتۆ توێژینەوە سیاسییەکانی ئیتالیا دەڵێت ئەم سەردانە هەوڵی فەڕەنسایە بۆ زیاتر کردنی نفووزی خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و لە ڕاپۆرتێکدا کە لەبارەی ئامادەبوونی فەڕەنسا و ئیتالیا (وەکوو نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا) لە عێراق، دەنووسێت: ئامادە بوونی زیاتری فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئەم وڵاتەی کردۆتە ڕکابەرێکی بەهێز بۆ تورکیا.

ناوەندە ئیتالیاییەکە جەختی کردۆتەوە ئەنقەرە هەستێکی خراپی بە ئامادەبوونی زیاتری فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئەو وڵاتە بە ڕکابەری خۆی دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە