محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1404/04/01 13:55 زمان مطالعه: 2 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی1ی پووشپەڕی 1404ی هەتاوی

خلاصه خبر
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی1ی پووشپەڕی 1404ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

چارەنووسی موسڵمانان بە تورک، کورد، عەرەب و فارس، سووننە، شیعە و عەلەوییەوە، هاوبەشە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە ۵۱ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیدا گوتارێکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد و هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بە چەتەگەری ناوبرد و جەختیشی کردەوە کە چارەنووسی موسڵمانان بە تورک، کورد، عەرەب و فارس، سووننە، شیعە و عەلەوییەوە، هاوبەشە.


عێراق ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: "حکوومەتی عێراق نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکان لە ناوخۆی ئێران دەردەبڕێت و بە توندی هێرشەکان سەرکۆنە دەکات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: "چارەسەری سەربازی ناتوانێت جێگرەوەی دیالۆگ و دیپلۆماسی بێت"،جەختی لەوەکردەوە، ئەم پەرەسەندنە سەربازییە مەترسییێکی جدی بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات.


هێرشەکانی ئەمریکا تووڕەیی و لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنیان دەبێت
دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر داوەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،  عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسێکدا نووسویەتی: ئەمریکا، بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران، پێشێلکارییێکی گەورەی پرێنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یاسا نێودەوڵەتییەکانی ئەنجام داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشگەیاند: هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بەبێ سزا تێناپەڕێت، وتیشی پێویستە هەر ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەو ڕەفتارە مەترسیدار و بێ یاسا و تاوانکارییەی ئەمریکا بە ئاگابێتەوە ئیدانەی بکات و وتیشی بەپێی پرێنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕگەکانی لە ئێستادا مافی ڕەوای ئێران خۆیەتی کە وەڵامی ئەو پێشێلکاریانە بداتەوە کە بەرانبەری کراوە، وتیشی، ئێران هەموو بژاردەکانی بۆ بەرگری کردن لە سەروەری و بەرژەوەندی گەلەکەی لەبەردەستدایە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید