کورتەی هەواڵەکانی21ی گوڵانی 1404ی هەتاوی
خلاصه خبر
بەغدا کورتهێنانی بوودجە به بڕینی مووچه‌ی هه‌رێم پڕ دەکاتەوە
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: له‌ئێستادا نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، عێراق له جیاتی یه‌ده‌گی بانکی ناوه‌ندی، به ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کورتهێنانی بوودجە پڕ ده‌کاته‌وه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندوه: "خۆ ئێمه ده‌زانین که حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق، مووچەخۆرانی کوردستان به هاوڵاتیی عێراقی نازانن، بۆیه هه‌ر کاتێک حه‌زیان لێی کرد، به ئاره‌زوی خۆیان مووچەی خه‌ڵکی کوردستان دواده‌خه‌ن.
پەروین بوڵدان:
کۆنگرەکەی پ ک ک مێژووی بوو؛ پێویستە حکوومەتیش هەنگاوی کردەیی هەڵبگرێت
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، دەڵێت: کۆنگرەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان سوود بە پرۆسەی چارەسەری دەگەیێنێت، "لە ئاییندەدا رێگە بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە تورکیا خۆش دەکات."
ناوبراو کۆنگرەکەی بە "مێژوویی" ناوبردووە؛ داوای لە حکوومەتی تورکیاش کرد هەنگاوی کردەیی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بنێت و رایگەیاند، "بێگومان ئەو هەنگاوانەی دەنرێن، تورکیا بەرەو دیموکراسیبوون دەبەن."
دادگای فیدراڵیی سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتاری دژی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، رەت کردەوە
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی دا و سەرۆککۆماری عێراق واژۆی کرد، پێنج پەرلەمانتار سکاڵایەکیان لە دادگەی فیدراڵی تۆمارکرد و داوایان کرد فەرمانێکی وەلائی دەربکات بۆ رێگریکردن لە کارکردن بەو یاسایە.
دادگەی فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانەدا رایگەیاندووە، بە گوێرەی یاسای دادگەکە، دەرکردنی فەرمانی وەلائی لەسەر بنەمای مەرج و بنەمای دیاریکراوە، لەم دۆسیەیەشدا بە پێویستی نازانێت فەرمانێکی وەلائی دەربکات.
دیدگاه کاربران