کورتەی هەواڵەکانی.30بهفرانبار ۱۴۰۳ی هەتاوی
خلاصه خبر
ئاماری پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ۲۰۲۴ لە هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە
سەنتەری میترۆ راپۆرتی ساڵی ۲۰۲۴ـی رەوشی ئازادیی ڕۆژنامەڤانی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ساڵی 2024، ۱۸۲ پێشێلکاری بەرامبەر ۱۷۶ ڕۆژنامەڤان و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. بەپێی راپۆرتەکە، پێشێلکارییەکان ۲۲٪ کەم بوونەتەوە بەراورد بە ساڵی ۲۰۲۳ کە ئەو ساڵە ۲۳۱ پێشێلکاری لەلایەن ئەو سەنتەرەوە تۆمار کرابوون.
سەرۆکی نەوەی نوێ:
بهشداری حکوومهتێک ناکهین که دهسهڵاتمان نهبێت
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند مەرجەکانی خۆی بۆ بەشداری کردن لە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە و دەشڵێت هەر حزبێک دەیەوێت پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ پارتی نەبێت، ئەوا دەتوانێت زۆرینە پەرلەمانی کۆ بکەنەوە و کاندید بۆ ئەو پۆستە پێشکەش بکەن.
هەڵسەنگاندنی دۆخی سووریا لە کۆبوونەوەی مهزڵووم کۆبانی و فەرماندەی سێنتکۆم
مهزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هەسەدە له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" باسی لهوه کردووه، لهگهڵ ههریهکه له ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و ژەنەڕاڵ لاهی کیڤن، فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان کۆ بووهتهوه و "کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سووریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش گرنگ بوو". مهزڵووم کۆبانی دهشڵێت، له کۆبوونهوهکهدا "جەختمان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردهوه بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی زیندانەکان و گهڕاندنهوهی خێزانهکانی کەمپی هۆڵ بۆ ناو کۆمهڵگه".
دیدگاه کاربران