محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1403/10/02 10:36 زمان مطالعه: 2 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 2ی به‌فرانبار ۱۴۰۳ی هەتاوی

خلاصه خبر
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی 2ی به‌فرانبار ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم


داخوازیی ڕەوتی هەڵوێست:
پێویستە بەبێ دواکەوتن سنووری سێمالکا بە ڕووی کوردانی سووریا بکرێتەوە 

سەردار قادر وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی رایگەیاند، پشتگیری تەواوی خۆیان و دەنگدەرانیان بۆ ڕەوایی دۆزی کوردانی سووریا ڕادەگەیێنن و داواکارن بەبێ دواکەوتن سنووری سێمالکا بە ڕوویاندا بکرێتەوە و کۆی هاوکاریە مرۆیی و پێویستیەکان بگەیەندرێتە خەڵکی کوردستانی سووریا هەروەها داواکارن هەمووان بەشداری کارا لە چالاکی و کارە مرۆییەکاندا بکەن.


ئەدهەم بارزانی نامەیەکی کراوە ئاراستەی سوودانی دەکات
لەبارەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و سووریا، ئەدهەم بارزانی نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنێرێت و دەنووسێت بەرێزتان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونیدا باس لە چوونی تورکیا دەکەن بۆ ناو خاکی سووریا، بەڵام  ئەوە باشتر دەبوو کە پێش ئەوەی باسی سەروەریی خاکی وڵاتێکی جیرانی عێراق بکەی باسی سەروەریی خاکی عێراقت بکردایە، عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەشێکە لە عێراقی ئازاد، ئێستا بەشێک لە خاکەکەی لە پارێزگای دهۆک و هەندێک تر لە پارێزگای ھەولێر لەلایە تورکیاوە داگیرکراون.


پێکدادانی قورس لە بەنداوی تشرین؛ کوژرانی ۵۲ چەکداری سەربە تورکیا و ۵ شەڕڤانی SDF
هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: دوای ئەوەی هێزەکانمان هێرشی چەتەکانی سەر بە داگیرکاری تورکیایان بۆ سەر بەنداوی تشرین لە دوو قۆڵەوە تێکشکاند و ژمارەیەک تانک و زرێپۆشیان لەنێوبرد، تورکیا بۆردوومانی ئاسمانی و تۆپبارانی بۆ سەر ناوچەکە چڕکردەوە، لە ئەنجامدا پێنج شەڕڤان شەهید بوون و هێزەکانیان ۵۲ "چەتەی سەر بە تورکیاـیان کوشتووە" و، "دەیانی دیکە"ـیان بریندارکردووە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید