محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1403/09/27 09:48 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 27ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاوی

خلاصه خبر
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی 27ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

سەبارەت بە نەوتی هەرێم لەنێوان بەغدا و هەولێردا لێکتێگەیشتن هەیە
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لێکگەیشتنیان هەیە سەبارەت بە یەکخستن و گەیشتن بە رێککەوتنی پەیوەست بە نرخەکانی نەوت، بۆ ئەوەی هەرێم دەستبکاتەوە بە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت و ئەو سەردانانەیش کە پێشتر شاندی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر ئەنجامیدا، ئامانجی گەیشتن بووە بە ئەنجامێکی باش.

سێنتکۆم کوشتنی ۱۲ تیرۆریستی داعشی لە سووریا ڕاگەیاند
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، لە زنجیرە هێرشێکدا ۱۲ ئەندامی داعشیان لە سووریا کوشتووە و جەخت دەکاتەوە هێرشەکانی دژی داعش بەشێکن لە ئەرکی بەردەوامی پەکخستن، کەمکردنەوە و بەزاندنی داعش؛ بۆ ئەوەی رێگە لەو گرووپە تیرۆریستییە بگیرێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەوە. هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە داعش هیچ دەرفەتێکی سەرهەڵدانەوەی لە نێوەڕاستی سووریا نابێت.


هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە ناوچەکانی مەنبج و کۆبانێ سەرکەوتوو نەبوون
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هەوڵەکانی نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکانی مەنبج و کۆبانێ سەرکەوتوو نەبوون و هۆکاری سەرنەکەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لەو دوو ناوچەیە بۆ "شێوازی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ هەوڵەکانی نێوەندگیری و خۆدزینەوە لە قبووڵکردنی خاڵە سەرەکییەکان" دەگەڕێتەوە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید