محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1403/09/06 09:10 زمان مطالعه: 2 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 6ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاوی

خلاصه خبر
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی 6ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

مەسروور بارزانی ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کیمیایی سەر هەڵەبجە پێوەندیی بە ئێرانەوە بێت
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌ له‌باره‌ی لێدوانێکی جه‌مال مسته‌فا تکریتی زاوای سه‌دام حسێن ده‌دات و ره‌تیده‌کاته‌وه‌، مه‌سروور بارزانی وتبێتی دوو فڕۆکه‌ی ئێرانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کیمیاباران کردبێت و دەشڵێت: ئه‌نجامده‌رانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌، زۆر دیار و ئاشکران و هه‌موو به‌ڵگه‌کان هه‌ن که‌ ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی ڕژێمی پێشووی عێراقه‌.

فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند خاڵی پەڕینەوەی نێوان سووریا و لوبنانیان کردە ئاکانج
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا (سانا) له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازییه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، ئیسرائیل "ده‌ستدرێژییه‌کی ئاسمانی له‌ ئاراسته‌ی خاکی لوبنانه‌وه‌" ده‌ستپێکردووه‌ و پرده‌کانی جوبانیه‌، ئه‌رجون، ده‌ف و ده‌روازه‌ی سنووری نه‌زه‌ریه‌ ‌سه‌ر سنووری سووریا و لوبنانی کردە ئامانج.

ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زیاتر له ‌شه‌ش ملیۆن که‌سه‌
دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم جگە لە ناوچە جێناکۆکەکان به‌گوێره‌ی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی، 6 ملیۆن‌ و 370 هەزار و 668 کەسه‌، لە کاتێکدایە هێشتا داتابەیسی 4٪ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمەکەدا دانەبەزیوە". هەروەها ڕێژەی 84٪ی دانیشتوان شارنشین ‌و 16٪یان گوندنشینن و 2 ملیۆن‌ و 28 هەزار یەکەی نیشتەجێبون لە هەرێمی کوردستان هەن.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید