کورتەی هەواڵەکانی 18ی خهرمانان ۱۴۰۳ی هەتاوی
خلاصه خبر
کۆمپانیا نەوتیەکان ئامادەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە بۆری پێویستی بە دەستکاری کردنی گرێبەستی کۆمپانیاکان هەیە. دەشڵێت، کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەڵوێستی پنتاگۆن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
دوای ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و بەغدای سەبارەت بە پلانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە خاکی عێراق بڵاو کردەوە، پنتاگۆن لێدوانی پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەی داوە و ڕایگەیاندووە ڕێێکەوتنێکیان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دیاری نەکردووە.
تورکیا زیاتر لە ۴ هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی عێراقی داگیر کردووە
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق دەڵێن: تورکیا زیاتر لە ٢٥ هەزار پێشێلکاریی لە عێراق ئەنجامداوە و لە ئێستادا تەنیا ٢٨ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورن و بەگشتی لە ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی عێراق لە ژێر داگیرکاریی تورکیادایە.
دیدگاه کاربران