ویدئو
تورکیا جارێکی تر ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە
خلاصه خبر
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرای کرد، تورکیا جارێکی تر ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە.
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرای کرد، ڕاگرتنی گەشتەکان لەنێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکوو ۷ی مانگی ۱۲ی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا لە ڕێگای ئیمەیڵەوە ئاگاداری کردوونەتەوە بۆ دووبارە درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوانیان.
دیدگاه کاربران