ویدئو
درێژە بە گەشەپێدان بە پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەین
خلاصه خبر
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو گەشەسەندن و پەرەسەندن دەڕوات و ئەم پڕۆسەیەش درێژەی هەیە.
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
ناسر کەنعانی لە کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی کرد بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی ئێرانی لە عێراق و وتی: دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی هاووڵاتییەکی ئێرانی لە عێراق بەهیچ شێوەیەک لای ئێمەوە قبووڵکراو نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سوپاسی ئامادەبوونی شاندی باڵای هەرێمی کوردستانی لە ڕێوڕەسمی پرسە سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێیانی کرد و ئاشکرای کرد پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو گەشەسەندن و پەرەسەندن دەڕوات و ئەم پڕۆسەیەش درێژەی هەیە.
دیدگاه کاربران