ویدئو
ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بزاڤێکی نوێ لیست پێشکەش دەکات
خلاصه خبر
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ نێکست پرێس کردووە، ئەگەر دواخستنی ھەڵبژاردن بە فەرمی ڕابگەیەندرێت و جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و سەر لەنوێ کۆمسیۆن ناوی قەوارە و بەربژێرەکان وەربگرێتەوە، ئەوا ئەمجارە بزاڤێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو لیستە نوێیە ئەدھەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد و چەندین کەسایەتی دیکەی هەرێم ڕابەرایەتی دەکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، ھەموو ئامادەکارییەک دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری وەرگرتنی قەوارەی نوێ و کاندیدەکان لیستە نوێکەی ئەدھەم بارزانی و ھەڤاڵەکانی ڕاستەوخۆ ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن بکەن.
دیدگاه کاربران