ویدئو
ڕەنگە لەسەر داوای پارتی دیموکرات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت
خلاصه خبر
ئەدهەم بارزانی، ڕایگەیاند، لەوانەیە لەسەر داوای پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێ مانگ و ۵-۶ ڕۆژێک دوابخرێت.
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش پێداگریەکی یەکجار زۆری پارتی لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی لەم سەردەمە لە عێراق شڵەژانێک دروستنەبێت، پاش ھەندێک گەشت و سەفەری تەواو نھێنی، لەوانەیە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ سێ مانگ و ۵ - ۶ ڕۆژێک دوابکەوێت.
بەگوێرەی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە رۆژی ۱۰ـی حوزەیرانی ۲۰۲۴، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و رۆژی ۱۰ی مانگی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات و لە بەرواری ۶ـی حوزەیران کۆتایی بێت.
مطالعه بیشتر
خبر قبلی و بعدی
دیدگاه کاربران