محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1403/02/01 04:32 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

پێویستە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت

خلاصه خبر
کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ‌په‌یامێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێویستی ده‌زانین، کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم خه‌م له‌ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌ بخۆن و نه‌یکه‌نه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبی و که‌سییه‌کان.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان له‌ یادی 36 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال ڕایگه‌یاندووه‌: پڕۆسه‌ی ئه‌نفال، ئه‌و جینۆسایده‌ گه‌وره‌یه‌ بوو، که‌ ڕژێمی فاشیستی به‌عس، به‌سه‌ر گه‌لی کوردیدا هێنا و له‌ میانه‌یدا ده‌یان هه‌زار مرۆڤی سڤیلی کورد بو,نه‌ قوربانیی و به‌ هه‌زاران گوند و شارۆچکه‌ی کوردستان وێران کران.
ده‌شڵێت، "جێگای داخه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ سێ ده‌یه‌ به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌، هێشتا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ند، وه‌ک پێویست خزمه‌تیان به‌ قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌کردووه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌ ساڵیادی ئه‌م پرۆسه‌ له‌بیر نه‌کراوه‌دا، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و ڕێگە و شوێنه‌ دروسته‌کانی حوکمڕانی ڕه‌شید بگیرێته‌ به‌ر، له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ هه‌ر ئاینده‌یه‌کی نه‌خوازراو".

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید