ویدئو
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید نابێتەوە
خلاصه خبر
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند، "۳۳ ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت کە لە ۵ی ۴ی ۱۹۹۱ لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی پێشوی عێراق بۆ سەر کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکان هاتە ئاراوە".
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
ئاماژهی بهوهشکردووه، ئهو بڕیاره گرنگ و مێژوییەی ئەنجومەنی ئاسایش، بووە بنەمایەک بۆ دانانی ناوچەی دژە فڕین و لە ئەنجامدا سنوورێکی بۆ هێرش و زوڵم و ستەمکارییەکانی رژێمی بەعس دانا و کوردستانی لە جینۆسایدێکی دیکە پاراست.
له پهیامهکهیدا هاتووه، "پشتگیری ئەمریکا و هەروەها بەریتانیا مایەی ڕێز و پێزانینی خەڵکی کوردستانە، لە هەمانکاتدا سوپاسی هاوکاری و یارمەتییەکانی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاش دەکەین کە سنوورەکانیان بەڕووی سەدان هەزار پەنابەری هەرێمی کوردستان کردەوە".
مطالعه بیشتر
خبر قبلی و بعدی
دیدگاه کاربران