ویدئو
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە
خلاصه خبر
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له میانی به‌شداریکردنیان له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا، کۆبوه‌وه.
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هه‌ردوولا باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و ڕێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه.
دیدگاه کاربران