محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1402/11/12 13:58 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

ئەمریکا نیگەرانە لەوەی کە تورکیا فڕۆکەی F-16 لە دژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت

خلاصه خبر
سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەک لە یاسادانەرانی ئەمریکی پشتگیرییان کرد لە فرۆشتی نەوەی نوێی فڕۆکەی جەنگیی ئیف 16 بە تورکیا ئەوەش پاش ڕازی بوونی تورکیا بە ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ بەڵام نەیانشاردۆتەوە کە نیگەرانن لەوەی کە ئەنقەرە ئەو فڕۆکەیە لەدژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

ئیدارەی ئەمریکا پاش سێ ساڵ لە داخوازیی تورکیا بۆ کڕینی نەوەی نوێی فڕۆکەی ئیف 16 و پاش ئەوەیش کە ئەنقەرە ڕەزامەندیی نیشان دا بۆ بەئەندام بوونی سوید لە ناتۆ، داوای لە کۆنگرێس کردووە ڕازی بێت بە واژۆ کردنی ئەم گرێبەستە 23 ملیار دۆلارییە.


 گرێگوری میکس، نوێنەری دیموکرات و ئەندامی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس یەک لەوانەیە کە ڕەزامەندی نیشان داوە بەڵام بەمەیشەوە ڕایگەیاندووە کە نیگەرانە لەوەی کە تورکیا ئەم فڕۆکەیە لەدژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت. ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس داوای لە تورکیا کردووە خۆی بەدوور بگرێت لە زیاتر کردنی گرژییەکان لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.


هەروەها سیناتۆر کریس وان هالێن، ئەندامی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایش هۆشداری داوە لە پاشهاتەکانی پەلەکردن لە پەسەند کردنی داخوازییەکەی تورکیا و فرۆشتنی نەوەی نوێی فڕۆکەی ئیف-16ی ئەمریکی بەو وڵاتە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید