ویدئو
بۆردوومان کردنی ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە تاوانی جەنگییە
خلاصه خبر
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن.
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
مەزڵووم کۆبانێ لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگهیاندووه: دەستدرێژی تورکیا ئەمڕۆ گۆڕانێکی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، بە فراوانکردنی بۆردوومانی ژێرخان و دامەزراوە مەدەنییەکان لە کوردستانی سووریا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووه، ئەم پێشهاتە زیانێکی گەورە بە هاوڵاتیانی مەدەنی دەگەیەنێت و ئاماژەیە بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی نوێی لهناوبردن.
مەزلووم کۆبانی پێیوایه بۆردوومانهکان سەقامگیری ناوچهکه تێکدەدات و مەترسییەکانی سنوور بەزاندن زیاد دەکات. داواش لە تورکیا دهکات سەرنجی لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی خۆی بێت و لە سنوورەکانی خۆیدا چارەسەریان بکات.
دیدگاه کاربران