ویدئو
لادانی سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە
خلاصه خبر
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، پێویسته پێکهێنەرەکانی هاوپهیمانی بهڕێوهبردنی دهوڵهت بهرپرسیارانه مامهڵه بکهن بهتایبهتی که لادانی محهمهد حهلبوسی، سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە.
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له راگهیهندراوێکدا باسی لهوه کردووه، "بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینی هەژانێکی گەورە دەکرێت، لەم دۆخەدا بەرپرسیاریەتی سەرشانی سەرجەم هێز و لایەنە عێراقییەکان بەگشتی و لایەنە پێکهێنەرەکانی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەتە بەتایبەتی، وردتر هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە بکەن بەتایبەتی ڕووداوی دوا بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێڕاق لەبارەی لادانی سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان کە ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کردووه، چاوەڕوانییەکان ئەوەبوون ئەو ئاڵۆزی و کێشانەی کە هەن چارەسەر بکرێن نەک بابەتی زیاتریان لەسەر کەڵەکەبکرێت بەجۆرێک کە ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری دەخاتە مەترسییەوە.
مطالعه بیشتر
خبر قبلی و بعدی
دیدگاه کاربران