ویدئو
سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەر تا دەروازەی باشماخ درێژ بکرێتەوە
خلاصه خبر
پارێزگاری سلێمانی رایگهیاند، سهرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە.
صفحه ویدئویی
پلیر مستقیم
ههڤاڵ ئهبووبهکر پارێزگاری سلێمانی له راگهیهندراوێکدا باسی لهوهکردوه، لە سنە بەچاودێریی و ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسیی سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران و میهرداد بەزرباش وەزیری رێگاوبان و شارسازیی و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران و ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان بەشداریمان کرد لە کردنەوەی وێستگای شەمەندەفەری سنە و هێڵی شەمەندەفەری کوردستان.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کردووه، لە مەراسیمەکەدا سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە و پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتربکرێت.
دیدگاه کاربران