محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1402/08/01 18:13 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

ئەو درۆنەی تورکیا کە ئەمریکا لە سووریا کردیە ئامانج درۆنی دەزگای هەواڵگریی میت بوو

خلاصه خبر
ئەلکساندیر مەک‌کیور لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس ئاشکرای کرد کە ئەو درۆنە تورکییەی لەمدواییەدا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا خرایە خوارەوە درۆنی دەزگای هەواڵگریی تورکیا واتا "میت" بوو.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

ئەلکساندیر مەک‌کیور، چاودێری بابەتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاشکرای کرد ئەو درۆنەی کە لە لە نزیکیی بنکەی هێزە ئەمریکییەکان ژێرخانە ئابوورییەکانی کوردستانی سووریای بۆردوومان دەکرد لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە کونترۆڵ دەکرا نەک سوپای ئەو وڵاتە.

ناوبراو لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا ئەو هەڵمەتەی ئەمریکا بە مەبەستی بەرگری کردن لە کوردەکانی سووریا هەمبەر تورکیا بووە یان نا، وتی: من وابیر ناکەمەوە کە خستنەخواری درۆنە تورکییەکە لەلایەن ئەمریکاوە کاردانەوەیەک بێت بۆ هێرشە بەربڵاوەکانی تورکیا بۆسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات. بەڵکوو ئەو درۆنە زۆر نزیکی بنکەی سەربازیی هێزە ئەمریکییەکان کەوتبوویەوە، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا پێوەندیی بە سوپای تورکیاوە بکات کە ئەو درۆنە لەو ناوچەیە دوور بخاتەوە.

مەک‌کیور زیاتر وتی: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەو درۆنە هۆشدارییەکانی ئەمریکای لەلاوە گرینگ نەبووە، ڕەنگە بەهۆی ئەوەی کە ئەو درۆنە نەک لەلایەن سوپای تورکیا بەڵکوو لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتەوە کونترۆڵ دەکرا، هەر ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی کە ئەمریکییەکان درۆنەکە بخەنە خوارەوە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید