محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
خبر نویسنده: کردپرس 1402/07/17 10:21 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

لەوەناچێت دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەست بکرێت

خلاصه خبر
ئەدهەم بارزانی لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان‌ و ئه‌گه‌ر و مه‌ترسیه‌کان مه‌ترسیی گه‌وره‌ ئاشکرا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لەبەردەم شکستێکی گەورەداین، لەبەردەم داڕمان ‌و ماڵوێرانیەکی مەترسیدارداین، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتە و خەڵکی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبکەنەوە خۆیان کۆ بکەنەوە".

بارزانی هۆشداری ده‌دات ‌و ده‌ڵێت: "لەوەناچێت دەسەڵات لەم هەرێمەی ئێمە بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەست بکرێت، بۆیە بایەخی خەباتی پەرلەمانی کەمتربووە، دەسەڵاتی هەرێم لەناو پەرلەمان نییە تا تۆ هەموو توانا و وزەی بۆ بەکاربهێنیت".

به‌بۆچونی ئه‌دهه‌م بارزانی: "گره‌و کردن ‌و خۆ ئامادە کردن بۆ ئەوەی تەنها لەڕێگەی پەرلەمانەوە دەسەڵات بەدەستبهێنرێت، قورسە، پێشتر بینیمان چۆن ڕێگریی کرا لەگەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان  بۆ هەولێر، واتە لە هەرێم لۆژیکی هێزی چەک، حوکمڕانی ئەکات، هیوادارم کارێک نەکرێت تووڕەیی خەڵک بگاتە ئەو ئاستەی بۆ گۆڕانکاریی بیر لەتوندوتیژی بکەنەوە".

سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای هه‌رێمیش، ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت: "پێشبینی­کراوبوو کە دۆخەکە لە خراپەوە ڕوو لە خراپتر دەکات، مادام دەسەڵات ئامادەی گوێگرتن ‌و چاکسازیی ‌و گۆڕانکاریی نین دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیربێت، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتە و خەڵکی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیر لەوەبکەنەوە خۆیان کۆ بکەنەوە بۆ ئامادەسازیی قۆناغێکی تر، چوونکە ئەم ماڵەی ئێمە کە کوردستانە، لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە".

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید