عێراق ئۆیل: هەولێر و بەغدا و ئەنقەرە زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامداوە
خلاصه خبر
ماڵپهڕی عێراق ئۆیل ڕیپۆرت ڕایگەیاند: بەرپرسانی حکوومهتی ههرێمی کوردستان، کۆمپانیای سومۆ لەگەڵ کۆمپانیای حکوومی بۆتاسی تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و تیایدا پلانیان بۆ ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو و ئاستی بەرهەمهێنان و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت داڕشتووە.
ڕاشیگەیاند: چەند بەرپرسێکی ئاگاداری کۆبوونەوەکان باس لە دۆسیەی تەکنیکی و بازرگانی پەیوەست به دهسپێکردنهوهی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا، ئەوەش دوای شەش مانگ لە ڕاگرتنی.
ئاماژەیان بەوەش دا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و تورکیا پلانیان بۆ ڕێژەی هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و پابەندییەکانی هەردوولایەن داڕشتووە.
مطالعه بیشتر
خبر قبلی و بعدی
دیدگاه کاربران